Nach Genre filtern

کۆزمۆس

کۆزمۆس

Rudaw Media Network

کۆزمۆس، گەشتێکە بە نێو واڵایی بەرفرەی ئاسماندا. رۆژ عەلی زاڵە و رێباز عەلی لە پۆدکاستی کۆزمۆس دا، لەسەر دیاردە سەرسوڕهێنەرەکان و تەکنەلۆژیای گەڕان بە دوای زانین دەربارەی بۆشایی ئاسمان گفتوگۆ دەکەن. لە رێگەی پرۆگرامی کۆمپیوتەرییەوە، سەردانی ئەو هەسارانە دەکەن کە تائێستا دۆزراونەتەوە و ئەگەری ژیانیان لەسەرە. چەمکە زانستییەکان و دواترین تێگەیشتنە زانستییەکان شرۆڤەدەکەن. پرسیاری سەدان ساڵەی مرۆڤ تاوتوێ دەکەن؛ چۆن هێزی راکێشان دروست بووە؟ چۆن دەزگاکانی تایبەت بەو بوارە بە دوای هەسارەی دیکەدا دەگەڕێین و دەدۆزرێنەوە؟ سەدان ملیار جۆری دیکە لە بۆشایی ئاسماندا چۆن دروست بوون و چۆن کۆتاییان دێت؟ خۆر کە بەردەوام دەتەقێتەوە لە نێوخۆیدا، کەی کۆتایی دێت؟ بۆچی لە ناکاو ناتەقێتەوە؟ مرۆڤ تا کوێ و کەی دەتوانێت ببینێت و چی لە بۆشایی ئاسمان تێگەیشتووە؟ پۆدکاستی کۆزمۆس، بە زمانێکی روون زانستی بۆشایی ئاسمان روون دەکاتەوە و بیسەر و بینەر ئاشنای بوارێک دەکات کە تێگەیشتن لێی، بیرکردنەوە و تێگەیشتنی مرۆڤ لە خودی خۆی و کۆمەڵگەکەشی فراوانتر دەکات.

13 - زەوی: لە سەردەمی پانجیا، بەرازیل و نایجیریا دراوسێ بوون و لە یەکدی جیابوونەتەوە، زەوی سەرەتایەکی تووندوتیژی هەبووە، داهاتووی چۆن دەبێت؟
0:00 / 0:00
1x
  • 13 - زەوی: لە سەردەمی پانجیا، بەرازیل و نایجیریا دراوسێ بوون و لە یەکدی جیابوونەتەوە، زەوی سەرەتایەکی تووندوتیژی هەبووە، داهاتووی چۆن دەبێت؟
    Thu, 12 Oct 2023
  • 12 - زیاتر لە 5000 هەزار هەسارەی دیکە دۆزراونەتەوە، هیچیان بۆ ژیان دەگوونجێن؟
    Thu, 05 Oct 2023
  • 11 - چاڵە رەشەکان- رووناکیش قووت دەدەن، ئەگەر مرۆڤ سەردانیان بکات چی لێ بەسەر دێت؟
    Thu, 28 Sep 2023
  • 10 - گەلە ئەستێرەی خۆمان 100 ملیار خۆری تێدایە، ئاندرۆمێدای دراوسێمان، یەک تریلیۆن خۆری دیکەی تێدایە، نزیکترین خۆری دیکە لە زەویەوە لە کوێییە؟
    Thu, 21 Sep 2023
  • 9 - زاناکان چۆن سەیری بۆشایی ئاسمان دەکەن؟ ئەو تەلسکۆبانەی بەکاری دەهێنن تایبەتمەندییەکانیان چین؟
    Thu, 14 Sep 2023
Weitere Folgen anzeigen