Nach Genre filtern
- 728 - مژاری رووداو: بەنزین هەرزان بووە، بەڵام کرێی تەکسی وەک خۆیەتیThu, 21 May 2020 - 22min
- 727 - Podcasta Rûdawê: Operasyonên TirkiyêTue, 30 Jun 2020 - 08min
- 726 - کازمی لەگەڵ حەشد دەگاتە کوێ؟Sun, 05 Jul 2020 - 15min
- 725 - پلانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو
ساسان عەونی: کێشەمان لە بەرهەمهێنانی ئاو نییە، کێشەمان لە بەهەدەردانی هەیە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ رادیۆی رووداو، باس لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەکات و دەڵێت ئەو پڕۆژەیە 400 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و جەنجاڵی هاتووچۆ لە سلێمانی بۆ ماوەی 20 ساڵ چارەسەر دەکات. هەروەها باس لە پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەکات کە بەشی یەکەمی 75%ی کارەکانی تەواوبووە. لەم هەڤپەیڤینەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش پلانی حکومەت رووندەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو خواردنەوە.
Sat, 11 Jul 2020 - 24min - 724 - هەڤپەیڤینی وەزیری تەندروستی
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ رادیۆی رووداو، باس لەو گرفتانە دەکات کە بۆ تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دروستبووە لە کەمی دەرمان و چارەسەرییەکان. هەروەها ئاماژە بە ستراتیژێکی نوێ دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی تەندروستی پێشکەش بە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای دەکات. هاوکات روونکردنەوە دەدات لەسەر رێگەدان بە کەرتی تایبەت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.
Mon, 13 Jul 2020 - 18min - 723 - لە هەولێر باخچەکانی بەردەم ماڵان رێکدەخرێنەوە
لە شاری هەولێر هەڵمەتێک دەستپێکردووە بۆ رێکخستنەوەی ئەو باخچانەی خەڵک لەناو گەڕەکەکاندا لەبەردەم ماڵەکانیان دروستیانکردووە ئامانجی لێی کەمکردنەوەی بەهەدەردانی ئاوە. ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، هەڵمەتەکە لەسەر داواکاری بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر بووە بەهۆی ئەوەی ئێستا لە زۆر گەڕەک ئاو کەمبووەتەوە و بەشی پێویستییەکانی خەڵک ناکات.
Tue, 14 Jul 2020 - 08min - 722 - بەڵێندەرێک ئامێری سۆنەری بەرکەوتووانی کیمیایی هەڵەبجەی بردووە
بەهۆی کێشەی نێوان ژمارەیەک بەڵێندەر و کۆمپانیای جێبەجێکاری نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە لەسەر پێنەدانی پارەکانیان، یەکێک لە بەڵێندەرەکان ئامێری سۆنەری نەخۆشخانەکەی بردووە. د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت تاوەکو ئێستا ئەو ئامێرانەی بۆ نەخۆشییەکانی چاو پێویستن کە یەکێکە لە نەخۆشییە دیارەکان لەنێو بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، لە نەخۆشخانەکە بەردەست نین. هەروەها بەڵێندەرێک هەندێک لە ئامێرەکانی بردووە، کە ئامێری سۆنەرە و پێویستە لە نەخۆشخانەکە، "ئەو کەسە بە هەر هۆکارێک لەگەڵ کۆمپانیاکە نەگەیشتووەتەوە ئەنجام و ئەو ئامێرەی لەناو نەخۆشخانەکە دەرکردووە و وەکو خۆی دەڵێت ئێستا ئامێرەکەی لە شاری کەرکووک داناوە. پەڕاوی تایبەتی لە دادگای هەڵەبجە بۆ کراوەتەوە، بەڵام لەبەر پێداویستی رەوشەکە ئێستا ئەو بەڵێندەرە رادەستی یاسا و پۆلیس نەکراوە چونکە حکومەتیش لەوە تێگەیشتووە کە کێشەیەکی گەورە لەم بەڵێندەرایەتییەدا هەیە، بەدەر لەوەی سکاڵا کراوە لەو کەسە. پێویست دەکات بەڵێندەرەکە لەگەڵ بەڵێندەرەکانی دیکە بگەنە ئەنجام".
Tue, 14 Jul 2020 - 18min - 721 - وێستگەیەکی کارەبایی 300 مێگاواتی خرایەگەڕ
وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات کە 300 مێگاواتە خرایەگەڕ و گوتەبێژی وەزارەتی کارەباش دەڵێت، لەگەڵ بەگەڕخستنی وێستگەکە، کارەبای بەرهەمهاتووی هەرێمی کوردستان سێ هەزار مێگاوات تێدەپەڕێنێت. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش گوتی، راستە وێستگەکە لە خەباتە، بەڵام بەرهەمەکەی بۆ هەموو کوردستانە. ئەو وێستگەیە لە 6ی ئابی 2012 لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر گرێبەستی دامەزراندنی کرا لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیران بوو و لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای کۆریای باشوور KNOC و پۆسکۆ، ئەوکات پڕۆژەکە بەهۆی شەڕی داعش راگیرا و دواتریش قەیرانی دارایی.
Wed, 15 Jul 2020 - 12min - 720 - حکومەت پلانێکی نوێی هەیە بۆ زیندانییەکانی هەرێمی کوردستان
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ رادیۆی رووداو، ئاشکرای دەکات پێشنیازیان کردووە مۆڵەتی زیندانییان لە هەرێمی کوردستان درێژبکرێتەوە بۆ ماوەی سێ مانگ و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رەزامەندی لەسەر ئەوە داوە و لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیراندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. هەروەها باسی ئەوە دەکات کە تاوەکو ئێستا تەنیا لەناو چاکسازی گەورانی سلێمانی تووشبووی کۆرۆنا لەنێو زیندانییەکاندا تۆمارکراوە، کە 27 کەس بوونە و ئێستا هەموویان چاکبوونەتەوە و چاوەڕوانی دوایین پشکنین دەکەن.
Thu, 16 Jul 2020 - 14min - 719 - کۆمەڵکوژیی دێرسم لە یادگارییەكانی موسا عەنتەردا
نووسەر و رۆشنبیری نێوداری كورد موسا عەنتەر، ناسراو بە (ئاپێ موسا) لە كتێبە توركییەكەیدا بەناونیشانی (یادگارییەكانم) باس لە كۆمەڵكوژی دێرسم دەكات. ئەو دەڵێ، "كاتێك لە ئادانا بووم، دوو رووداوی سیاسی گرنگ روویاندا كە كاریگەرییان لێكردم، یەكێكیان پرسی هاتای و ئەوەی دیكەشیان سەرهەڵدانی دێرسم بوو".
Thu, 23 Jul 2020 - 23min - 718 - دروستکردنی بەنداوێک لە ئەسیوبیا هەڕەشەی وشکبوونی بەشێکی میسر و سوودان دەکاتTue, 28 Jul 2020 - 08min
- 717 - "هەڵبژاردنی پێشوەخت لە دەسەڵاتی کازمیدا نییە"
دوو ئەندامی کوردی پەرلەمانی عێراق دەڵێن بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا نییە، بەڵکو دەبێت پەرلەمان ئەو بڕیارە بدات. ئاماژە بەوەشدەکەن کە سەرۆکوەزیرانی عێراق بەو بڕیارە تەنیا تۆپەکەی لەبەردەمی خۆیەوە فڕێداوەتە گۆڕەپانی پەرلەمان میوانەکان موسەننا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق شێروان میرزا، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق
Sat, 01 Aug 2020 - 40min - 716 - چۆن گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەم گفتوگۆیەدا لەگەڵ رادیۆی رووداو، باسی هەوڵەکانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان. جەمال کۆچەر باسی ئەوەی دەکات کە هەوڵەکانی کازمی جارێ تەنیا ناردنی هێزە ئەوەش تەنیا بۆ حەوت دەروازە، بەڵام گۆڕانکاری کارگێڕی نەکردووە. جەخت لەوەشدەکاتەوە کە نزیکەی 9%ی داهاتی دەروازە سنوورییەکان لە عێراق بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە و ئەوەی دیکە بۆ گرووپەکان دەچێت. دەشڵیت: "ئەگەر ئەوە یەکلابێتەوە کە هەڕەشەکانی کازمی راستن و جێبەجێی دەکات، ئەگەری ئەوەش هەیە بکوژرێت یان لابدرێت". هەروەها روونیدەکاتەوە کە کازمی لەژێر گوشاری شیعەدایە لەبارەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بەوە تۆمەتباری دەکەن کە تەنیا ئەوان دەکاتە ئامانج. لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداش، جەمال کۆچەر باسی ئەوە دەکات کە هەردوو حکومەت دەیانەوێت رێککەوتنێکی کاتیی بکەن و رەنگە هەندێک پرس دوابخەن و گفتوگۆی لەسەر نەکەن. هەروەها دەڵێت: "بەغدا زۆر پەلەی نییە بۆ رێککەوتن چونکە رەوشی زۆر هاریکار نییە و دەزانێت هەرێمی کوردستان لەناوخۆدا پەرت و بڵاوە و چەندی تەنگتربێت تەنازولی زیاتر دەکات و داخوازییەکانیان کەمتربێت."
Wed, 05 Aug 2020 - 16min - 715 - تەقینەوەکەی بەیرووت؛ برینداربوونی هەزاران و وێرانبوونی شارەکەWed, 05 Aug 2020 - 06min
- 714 - Teqîna Beyrûtê, bi hezaran qurbanî û wêranbûna bajarThu, 06 Aug 2020 - 07min
- 713 - رێککەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق
مژار: رێککەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق ریڤینگ هرووری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت هێشتا رێککەوتنی کۆتایی نەکراوە لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ دروستکردنی ناوەندی هاوئاهەنگی لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان.
Sun, 23 Aug 2020 - 20min - 712 - دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان چۆن دەبێت؟
د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەم گفتوگۆیەدا لەگەڵ رادیۆی رووداودا باس لە وردەکارییەکانی چۆنییەتی دەستپێکردنەوەی دەوام لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات لە هەرێمی کوردستان.
Sun, 30 Aug 2020 - 18min - 711 - سەفین دزەیی: فەڕەنسا پاڵپشتی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رادیۆی رووداو، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا دەکات، هەروەها کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا. سەفین دزەیی لە گفتوگۆکەیدا کە ئەدلین قاسم لەگەڵی ئەنجامیداوە، ئاماژە بەوەدەکات کە کۆمەڵێک بابەت هەن، پەیوەندی دوولایەنە و بارودۆخی ئێستا و داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بە تایبەتی لە بواری ئەمنی و شەڕی داعش و سەقامگیری سیاسی لە گشت عێراق، ئەوانە هەموو بابەتن کە فەڕەنسا بە بایەخەوە تەماشایان دەکات و هەرێمی کوردستانیش بە یاریکەرێکی گرنگ دەبینن لەو هاوکێشە سیاسییە نەک تەنیا لە عێراق بەڵکو لە ناوچەکە بە گشتی.
Tue, 01 Sep 2020 - 13min - 710 - بەهۆی نەبوونی پارەوە مینحەی ئاوارەکانی شنگال خەرجناکرێت
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت دواکەوتنی پێدانی پارە بەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە و هەرکاتێک پارەکە دابینبکرێت، دەستدەکەن بە دابەشکردنی. عەلی عەباس، بەڕێوەبەری لقی پارێزگاکان و گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، لە گفتوگۆگەیکدا لەگەڵ رادیۆی رووداودا دەڵێت، تاوەکو ئێستا 11 هەزار خێزان گەڕاونەتەوە شنگال، لە ماوەیەکی نزیکیشدا کۆبوونەوەیەک لە هەرێمی کوردستان لەنێوان بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ لابردنی ئەو کۆسپانەی رێگرن لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال.
Thu, 08 Oct 2020 - 05min - 709 - گوتارەکەی ماکرۆن کە بووە جێگەی مشتومڕ. بە کوردی.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، دوو گوتاری پێشکەش کرد کە بووە جێگەی مشتومڕی زۆر. رادیۆی رووداو هەردوو گوتارەکە بە دۆبلاژکراوی، بڵآودەکاتەوە.
Thu, 29 Oct 2020 - 12min - 708 - Bi kurdî, Gotara Macron ku bû cihê nîqaşêThu, 29 Oct 2020 - 15min
- 707 - هەڤپەیڤینی کۆنسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان
کۆنسوڵی نوێی هۆڵەندا، کە لە مانگی ئابەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە، لەم هەڤپەیڤینەدا باسی کارەکانی کۆنسوڵخانەکە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات. ئەو دەڵێت زۆر دڵخۆشە بە کارکردن لە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر وا هەستدەکات لە ماڵی خۆیدایە. هانس ئاکیربووم ئەزموونێکی زۆری لە کاری دیپلۆماسیدا هەیە و یەکەمجار وەکو دیپلۆماتکار لە یەمەن کاری پێ دراوە.
Sat, 14 Nov 2020 - 53min - 706 - Interview: Hans Akerboom, Netherlands' Consul General in ErbilSat, 14 Nov 2020 - 54min
- 705 - سیستەمی باج رێکدەخرێتەوە و ئەوەی داهاتی بەشی بژێوی ژیانی نەکات باجی لێوەرناگیرێتMon, 11 Jan 2021 - 13min
- 704 - هۆکارەکانی خۆکوشتنی گەنجان لە نێو کەمپەکانی کوردانی ئێزدی
تەنیا لە ماوەی 8 رۆژی یەکەمی ئەمساڵدا 5 ئاوارەی شنگال کە لەنێو کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک نیشتەجێن خۆیان کوشتوە، زۆربەشیان گەنجن و تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 30 ساڵیدایە. هەروەها 4 کەسیش لە شوێنە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک کوژراون
Mon, 11 Jan 2021 - 53min - 703 - هێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر کۆنگرێسی ئەمریکا و هەوڵەکانی دیموکراتەکان بۆ لەسەرکارلابردنی دۆناڵد ترەمپ
هێرشی هەفتەی رابردووی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر کۆنگرێسی ئەمریکا و هەوڵەکانی دیموکراتەکان بۆ لەسەرکارلابردنی دۆناڵد ترەمپ
Tue, 12 Jan 2021 - 35min - 702 - لە مێرگەسۆر شوێنەوارێکی تەمەن هەزار و 300 ساڵ دەدۆزرێتەوە
لە مێرگەسۆر شوێنەوارێکی تەمەن هەزار و 300 ساڵ دەدۆزرێتەوە سۆران ئەمیر، بەڕێوەبەری شوێنەواری مێرگەسۆر: لە بیستانەکی گوندی کەلۆک 2 پارچەی شووێنەواری دۆزرانەوە
Thu, 14 Jan 2021 - 06min - 701 - شاجوانی ساڵی 2016ی جیهان بەبڕی 1.5 ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
شاجوانی ساڵی 2016ی جیهان بەبڕی 1.5 ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.یوسف موراد، باوکی نینا: هاوکارییەکان بۆ هەموو هەرێمی کوردستانن و بەردەوام دەبن.
Thu, 14 Jan 2021 - 04min - 700 - د.ئەحمەد سەفار: پڕۆژە یاسای بودجە یەکێکە لە زەحمەترین پڕۆژەکانی بودجە لە مێژووی عێراق.
د.ئەحمەد سەفار: پڕۆژە یاسای بودجە یەکێکە لە زەحمەترین پڕۆژەکانی بودجە لە مێژووی عێراق. د.ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق: کێشەی زۆر زۆر لە پڕۆژە یاسای بودجەدا هەیە و پێچەوانەی پڕۆژەی کاخەزی سپیی حکومەتە.
Thu, 14 Jan 2021 - 13min - 699 - Belgafilima Şahînê Bekirê Sorekilî بەلگەفلمی شاهین بەکر سۆرەکلیFri, 15 Jan 2021 - 24min
- 698 - لەکۆی 84 هەزار کرێکاری دەستەبەرکراو لە هەرێمی کوردستان تەنیا 9 هەزاریان ژننSun, 17 Jan 2021 - 1h 24min
- 697 - سوێندخواردنی جۆ بایدن و کاریگەری سیاسەتەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەسەر کوردستان
سوێندخواردن و پلانە کورتمەوداکانی جۆ بایدن، دانانی برێت مەکگۆرک لە ستافی بایدندا و کاریگەری سیاسەتەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەسەر کوردستان لە پۆدکاستی ئەمریکاناسین لە گەڵ هێمن عەبدوڵڵا و رێباز عەلی.
Tue, 19 Jan 2021 - 39min - 696 - جۆن بایدن بۆ کورد چۆن دەبێت
.یەکەم ئەڵقەی بەرنامەی جیهانی دیپلۆماسی لەبارەی جۆن بایدن بۆ کورد چۆن دەبێت پێشکەشکار مەجید نیزامەدین گلی
Wed, 20 Jan 2021 - 1h 41min - 695 - ئەی رەقیب بە ئۆرکێسترا
دەیان ساڵە سروودی ئەی رەقیب بووەتە سروودی نیشتمانیی نەتەوەی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان، بەڵام هێشتا میوزیك و شێوازەكەی بەوشێوەیە ئامادەنەكراوە كە هەموو گرووپێكی سیمفۆنیی نیشتیمانی و سەربازیی لە وڵاتان بتوانن بیژەنن، بۆیە دڵشاد سەعید بە نووسینەوەی نۆتەکانی سروودەکە، ئەو کێشەیەی چارەسەرکردووە.
Thu, 21 Jan 2021 - 00min - 694 - ئەی رەقیب بە مارشی سەربازی
دەیان ساڵە سروودی ئەی رەقیب بووەتە سروودی نیشتمانیی نەتەوەی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان، بەڵام هێشتا میوزیك و شێوازەكەی بەوشێوەیە ئامادەنەكراوە كە هەموو گرووپێكی سیمفۆنیی نیشتیمانی و سەربازیی لە وڵاتان بتوانن بیژەنن، بۆیە دڵشاد سەعید بە نووسینەوەی نۆتەکانی سروودەکە، ئەو کێشەیەی چارەسەرکردووە.
Thu, 21 Jan 2021 - 00min - 693 - یەکەم هەفتەی کابینەی جۆ بایدن چۆن بوو؟
کاریگەری بڕیارەکانی سەرۆکایەتی جۆ بایدن لە ناوخۆی ئەمریکا و جیهان و چارەنووسی رێککەوتننامەی ئەبراهام لەسەردەمی کابینەی نوێدا. پۆدکاستی #ئەمریکاناسین بەمیوانداری کاتۆ سەعدوڵڵا شرۆڤەکاری سیاسی و کاروباری ئەمریکا
Tue, 26 Jan 2021 - 41min - 692 - کەی قەرزی بچووک بە گەنجان دەدرێتەوە؟
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکاری دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووکی داناوە و چاوەڕوانی رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات. ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند "هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی پێدانی قەرزی بچووک بە گەنجان کردووە". ئارام ئەنوەر دەڵێت، ملیۆنێک تاوەکو 15 ملیۆن دینار وەک قەرز بە مەرج دەدرێت بە و کەسانەی دەیانەوێت پرۆژەیەک دابمەزرێنن"
Wed, 27 Jan 2021 - 08min - 691 - پشتگیری ئەمریکا بۆ کورد بەردەوام دەبێت؟
پۆدکاستی #جیهانی_دیپلۆماسی پشتگیری ئەمریکا بۆ کورد بەردەوام دەبێت؟ لە نیویۆرکەوە مەجید نیزامەدین گلی وەڵام دەداتەوە
Fri, 29 Jan 2021 - 54min - 690 - QAnon لە ئەمریکاناسین زانیاری زیاتر لەسەر
کیوئەنۆنەکان ''QAnon'' باوەڕیان وایە ئەمریکا و جیهان لەلایەن کۆمەڵێک سەرکردەی ''منداڵباز و خوێنمژەوە'' بەڕێوەدەبرێت و تەنیا دۆناڵد ترەمپ دەتوانێ ئەو منداڵانە و ئەمریکا و جیهان رزگار بکات. پێشکەشکار هێمن عەبدوڵڵا و رێباز عەلی
Tue, 02 Feb 2021 - 40min - 689 - ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق: گەرەنتی نییە دوای رێکەوتنیش بەغدا مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدات
د.سیروان سیرنی، ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق هۆکاری رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی سیاسی دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت دەیانەوێت کیانی هەرێمی کوردستان نەمێنێت بەڵام ئۆمێد هەیە بۆ گەیشتن بە رێکەوتن، سەبارەت بە ئەگەری مامەڵەکردنی راستەوخۆی حکومەتی عێراق لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان سیروانی سرنی پێی وایە مەحاڵە سەرۆکوەزیرانی عێراق بەوە رازیبێت.
Thu, 04 Feb 2021 - 19min - 688 - وردەکاری و زانیارییەکانی پشت پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کوردستان
پۆدکاستی جیهانی دیپلۆماسی... وردەکاری و زانیارییەکانی پشت پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کوردستانبەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا میوانی مەجید نیزامەدین گلییە
Fri, 05 Feb 2021 - 50min - 687 - چوارچێوەی گشتیی سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی بایدنTue, 09 Feb 2021 - 27min
- 686 - گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر: مانگی رابردوو 12 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ بوونەتە قوربانی
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر: 953 هەزار ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەولیر تۆمارکراون گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر: مانگی رابردوو 12 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ بوونەتە قوربانی ئەدلین قاسم رووداو-هەولێر گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لەکاتی بەشداری کردنی لەبەرنامەی (نورۆژ)ی رادیۆی رووداو رایگەیاند، بەداخەوە لە ماوەی رابردوو رووداوەکانی هاتووچۆ زیادیان کردووە و تەنیا لەمانگی رابردوودا لەهەولێر 12 کەس بوونەتە قوربانی رووداوەکانی هاتووچۆ. لەبارەی هۆکارەکانی زیادبوونی رووداوەکانی هاتووچۆ فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرگوتی:" هۆکاری زیادبوونی رووداوەکانی هاتووچۆ زۆرن، بەڵام یەکەم هۆکار تیژڕەوی شوفێرەکانە، هەرچەندە ئێمە نکۆڵی لەوەناکەین، کە بەشێک لە رێگەو بانەکانیش کێشەیان تێدایە، بەڵام نە رێگەوبانەکان هێندە خراپن، ئەو رووداوانە دروستببن، نە ئۆتۆمبێلەکانیشمان، ئەگەر هۆکارەکە خراپی رێگەوبان بێت، دەبووایە لە شەقامی 120 مەتری هەولێر هیچ رووداوێک رووینەدابووایە، چونکە ئەو رێگایە بەشیوەیەکی ستاندارد دروستکراوە و لەهەموو عێراق رێگەی وانییە، کەچی بەراورد بەشوێنەکانی دیکە زۆرترین رووداوی هاتووچۆ لە شەقامی 120 مەتری هەولێر روودەدەن. کەواتە هۆکارەکە خراپ بەکارهێنانی رێگەوبانەکان و سەرپێچی کردنە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، تەنیا لەمانگی رابردوودا 12 کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لەهەولێر بوونەتە قوربانی، تەنیا لەیەک رووداودا 4 کەس گیانیان لەدەستدا، کەبەهۆی تیژەوی شوفێرەکە بووە، چونکە 140 کیلۆمەتر لەیەک کاژێر لێیخوڕیووە. لەبارەی تەمەنی ئەو کەسانەی بەرووداوەکان گیان لەدەستدەدەن، یان زۆرترین رووداوی هاتووچۆ دەکەن، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر گوتی: "ئەو کەسانەی کە تووشی رووداو دەبن، زیاتر ئەو کەسانەن کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵە، چونکە زیاتر سەرگەرمن و پابەندی رێنماییەکان نابن". فازڵ حاجی ئەوەشیخستەڕوو لەهەولێر ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان زۆرن و ئەوەش قەرەباڵخییەکی زۆری دروستکردووە، هەموو ئۆتۆمبێلە بازرگانییەکان زیاتر بە هەولێردا تێدەپەڕن و هەولێر ناوەندە بازرگانییەکەیە گوتی:" لەهەولێر زیاتر لە 953 هەزار ئۆتۆمبێل تۆمارکراون، بەهۆی ئەوەی لێرە هۆکاری گواستنەوەی گشتی نین، ئەو ژمارەیە بەردەوام بەکاردێن، ئەمەش هۆکاری قەرەباڵخییەکەیە". هەروەها لەبارەی زیادبوونی رووداوەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر گوتی:" ساڵی رابردوو کەرەنتین هەبوو، بۆیە بەراورد ناکرێت، ئەمساڵ جولە زیاترە، ئەگەر ئەو بەراوردە بکەین هەڵەیە، لەهەموو جیهانیش هەروابووە" فازڵ حاجی لەبارەی رێوشوینەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکان گوتی:" بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکان ئێمە دەمانەوێت ژمارەی کامێراکان زیاد بکەین، تاوەکو شوفێرەکان پابەند بن و هەست بکەن لەژێر کۆنترۆڵدان ، چونکە ژمارەی رووداوەکان لەو شوێنانەی کامێرای تێدایە کەمترە".
Thu, 11 Feb 2021 - 09min - 685 - نزیکەی 200 پزیشکی ددان لەسەر دامەزراندنیان لەدەرەوەی شار ناڕازین
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر: هێشتا هیچ بڕیارێک نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەوڵدەدەین بەپێی خشتە دابەشیان بکەینرووداو – هەولێرشادی عەبدوڵلانزیکەی 200 پزیشکی ددان بەهۆی دامەزراندنیان لە دەرەوەی شاری هەولێر ناڕازین و داوادەکەن وەزارەتی تەندروستی لەنێو شار دەستبەکاربوونیان بۆ بنووسێت. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێریش دەڵێت، ژمارەیەکی زۆرپزیشک ماوەی خزمەتیان لەدەرەوە تەواوکردووە، پێویستە بگوازرێنەوە نێو شار بۆیە ئەوانەی ئێستا دادەمەزرێن بەپێی رێوشوێنەکان دەبێت شوێنی ئەوان بگرنەوە. دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر گوتی:" ئەو پزیشکانەی نارازین پزیشکی ددانن و ئێمە لەگەڵ نوێنەری ئەو پزیشکانە قسەمان کردووە، دەبێت وابکەین هەم خزمەتگوزاری بەردەوامبێت و هەم ئەوانیش زیانمەندنەبن، ئێمە راوێژمان بە سەندیکای پزیشکانی ددانیش کردووە، دوا بڕیار ئەوەیە بە شێوەی خشتە دابەشبکرێن، لەماوەی ساڵێکدا رەنگە چەند رۆژێکیان بەربکەوێت و بتوانن لەدەرەوەی شارەکان خزمەت بکەن". بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولیر گوتیشی: " هێشتا هیچ بڕیارێک نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێمە لەگەڵ نوێنەری ئەو پزیشکانەش قسەمان کردووە، ئاگاداریش نین بیانەوێت خۆپیشاندان بکەن، یان نارەزایی دەرببڕن، جونکە خۆپیشاندان پێویستی بە مۆڵەتی یاسایی هەیەو هیچ کەسێکیش داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانی نەکردووە". دکتۆر دلۆڤان محەممەد لەبارەی ئەو شوێنانەی کە بڕیارە ئەو پزیشکانەی بۆ بگوازرێنەوە ئاماژەی بەوەکرد، لە سنووری قەزای چۆمان و سۆران و مێرگەسۆر نزیکەی 20 بنکەو شوێنی خزمەتگوزاری تەندروستیمان هەن، پێویستە لەو شوێنانە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام بن، بۆەی نزیکەی 400 پزیشک ئەو بریارە دەیانگرێتەوە کە بەپێی ئەو خشتەیە لەو شوینانە دەام بکەن
Thu, 11 Feb 2021 - 05min - 684 - 11 خوێندکار لەنێوان زانکۆی کۆیە و کەرکووک چارەنووسیان نادیارە
11 خوێندکاری کۆلیژی پزیشکی زانکۆی کۆیە دوای گواستنەوەیان بۆ زانکۆی کەرکووک، لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆی کەرکووکەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ناتوانن لەو زانکۆیە بخوێنن، "چونکە کۆلیژی پزیشکی زانکۆی کۆیە زانکۆیەکی دانپێدانراو نییە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراق." سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ رادیۆی رووداو دەڵێت "ئەو بابەتە بە سیاسی کراوە و زانکۆی کۆیە لە 2003ـەوە دانی پێدانراوە و کۆلیژی پزیشکی زانکۆکەشمان هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە."
Thu, 11 Feb 2021 - 09min - 683 - ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: نەرمی نواندن هەیە، بەڵام نەگەیشتووینەتە رێککەوتن شادی عەبدوڵلا
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: نەرمی نواندن هەیە، بەڵام نەگەیشتووینەتە رێککەوتنشادی عەبدوڵلارووداو-هەولێرهەولێرو بەغدا هێشتا لەبارەی پشکی کورد لە پرۆژەیاسای بودجە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، ئەندامێکی لیژنەی دارایش دەڵێت، رۆژی شەممە یان یەکشەممە لیژنەی دارایی کۆتایی بەکارەکانی دێنێت و پرۆژەیاساکە ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان. شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، دانیشتنەکانی لیژنەی دارایی بەردەوامن و بەشی زۆری پرۆژە یاساکە تەواو بووە، ئەوەی ماوەتەوە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە. ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی گوتی:" حکومەتی عێراق و هەولێر گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام لە لیژنەی دارایی و لەنیو پەرلەمان هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، بەردەوام شیعەکان پێشنیازی نوێ دێنن، ئێمە وەکو کورد پشتیوانی ئەو دەقە دەکەین کە هەردوو حکومەت لەسەری رێککەوتوون، بەڵام لایەنە شیعییەکان کە دەقەکەیان بەدڵ نییە، پێشنیازی دیکە دێنن، تائیستا چەند پیشنیازێک هاتوون، ئێمە رەتمانکردوونەتەوە، وەک رادەستکردنی تەوای نەوت، رادەستکردنی کێڵگە نەوتییەکان، ئەو پێشنیازانە نادەستوورین". شیروان میرزا گوتیشی:" پێشنیازێک هەبوو، لەبەندەری جەیهانەوە نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی سۆمۆ بکرێت، بەڵام هێشتا شیعەکان ئەو پشێنیازەیان نەهێناوەتە لیژنەی دارایی"ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، نەرمی نواندن لەلای شیعەکان هەیە، بەڵام نەگەیشتووینەتە رێککەوتن، بڕیارە رۆژی شەممە یان یەکشەممە لیژنەی دارایی کۆتایی بەکارەکانی بهێنێت و ئەو برگەیەی پەیوەندی بەهەرێمی کوردستانیشەوە هەیە تەواوببێت، ئەگەر پڕۆژەکە لای لیژنەی دارایی تەواوبێت ئامادە دەبیت بۆ دەنگدان.
Thu, 11 Feb 2021 - 03min - 682 - بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.9 پلە لە رۆژهەڵاتی کفری روویدا
شادی محەممەد رووداو-هەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک لە شارۆچکەی کفری لە باشووری کوردستان روویدا، کە کەلار و قەسر شیرین لە رۆژهەڵاتی کوردستانیشی هەژاند، لە خانەقین لە باشووری کوردستان و جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەکە هەستی پێکراوە. ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، کاژێر 1:15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە باشووری کوردستان روویدا، کە لە بەشێک لەشارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەست پێکراوە ، بوومەلەرزەکە 4.9 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، کە بە قولایی 10 کیلۆمەتر لە دووری 36 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی کفری روویداوەو ناوەندی بوومەلەرزەکە باشووری کوردستان بووە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هۆکارەکانی روودانی بوومەلەرزە لەو ناوچەیە گوتی:" ئەو شوێنە هێڵێکی بوومەلەرزەیە و چاوەڕێدەکرێت بوومەلەرزەی دیکە و پاشلەرزە لەو شوێنە رووبدەن، بەڵام گوڕەکەیان کەمتربێت". ئەژی چەتۆ لەبارەی ترسی خەڵک لە روودانی بوومەلەرزەی دیکە لەو ناوچانە گوتی:" بوومەلەرزەکەی ئەم بەیانییە زۆر بەهێز نەبووەو تەنیا هەستی پێکراوە، هیچ زیانێکی ژینگەیی و گیانی نەبووە، پێشبینیشناکرێت بوومەلەرزەی دیکەی بەهێزتر لەو ناوچەیە رووبداتەوە و مەترسی هەبێت. هەروەها بەپێی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی زانکۆی تاران، بەرەبەیانی هەینی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی ریختەر لە شاری کفری لە باشووری کوردستان تۆمارکراوە. لە گەرمیان و قەسر شیرین لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەستیپێکراوە بەشێکی زۆر لە هاونیشتمانیانی قەسر شیرین و شارەکانی دەورووبەری وەک سەرپێڵ و گیلانی رۆژئاوا لە پارێزگای کرماشان کە بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ساڵی 2017ـیان بینیوە، لە ترسی دووبارەبوونەوەی ئەو کارەساتە سرووشتییە، ماڵەکانی خۆیان جێهێشت و لەنێو ئۆتۆمبێلەکانیان رۆژیانکردەوە. موراد عەلی تارتار قایمقامی قەسر شیرین لەبارەی بوومەلەرزەکەوە رایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە کفری بووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لە بوومەلەرزەکەیان پێنەگەیشتووە.
Fri, 12 Feb 2021 - 05min - 681 - پەکەکە لە تورکیاش هەن بەردەوام هێرشدەکەن
پەکەکە لە تورکیاش هەن بەردەوام هێرشدەکەن، بەلام ئەوەی تورکیا دەیەوێت هێرش بکاتەسەر شنگال تەنیا پاساوەو بۆ دەستوەردانە لە کاروباری عێراق
Fri, 12 Feb 2021 - 05min - 680 - گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: 40 هەزار خێزانی عێراقی ئاوارەن و لە کەمپەکاندا دەژین
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێڕاقگوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێڕاق: 40 هەزار خیزانی عێراقی ئاوارەن و لە کەمپەکاندا دەژینوەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق بڕیاریداوە هەموو ئەو کەمپانە دابخات کە ئاوارەکانی نێوخۆی عێراقیان تێدایە و ژمارەیان 28 کەمپە.
Fri, 12 Feb 2021 - 07min - 679 - قایمقامی هەولێر: لەماوەی 4 مانگدا 90 خاوەن موەلیدەمان لەهەولێر سزاداون
قایمقامی هەولێر: لەماوەی 4 مانگدا 90 خاوەن موەلیدەمان لەهەولێر سزاداون دووبارە بڵاوبوونەوەی بۆنی غازی پاڵاوگەکانی سەر رێگەی گوێڕ- هەولێر بووەتە جێگەی نیگەرانی ئەو هاونیشتمانیانەی لە گەڕەکەکانی نزیک لەو پاڵاوگانە دەژین، قایمقامی هەولێریش دەڵێت، تائێستا هیچ کەسێک ئێمەی لەوە ئاگادار نەکردووەتەوەو بەدواداچوون دەکەین.
Fri, 12 Feb 2021 - 09min - 678 - سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەتەمای چیە بەرامبەر بە ئێران؟
سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەتەمای چیە بەرامبەر بە ئێران؟ جیهانی دیپلۆماسی لەگەڵ مەجید نیزامەدین گلی و رۆژ عەلی زاڵە بن
Fri, 12 Feb 2021 - 48min - 677 - لەهەولێر بازرگانێک زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری چەند کەسێک دەباتSat, 13 Feb 2021 - 03min
- 676 - لەهەندێک قوتابخانە رێنماییەکان جێبەجێناکرێن، هەندێک قوتابیش تووشی کۆرۆنا بوونە
موسلم عەندوڵڵا. جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا: لەهەندێک قوتابخانە رێنماییەکان جێبەجێناکرێن، هەندێک قوتابیش تووشی کۆرۆنا بوونە
Sat, 13 Feb 2021 - 24min - 675 - کارگەی ریسایکلینی سلێمانی دانیشتوانی گوندێك ههراسان دهكات
کارگەی ریسایکلینی سلێمانی دانیشتوانی گوندێك ههراسان دهكات ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی: کارگارگەکە بەپێی ستانداردی جیهانی دانراوە
Sun, 14 Feb 2021 - 04min - 674 - ئەگەر کێشەی مووچەمان چارەسەر نەکرێت، داوادەکەین بگەڕێینەوە سەر هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان: ئەگەر کێشەی مووچەمان چارەسەر نەکرێت، داوادەکەین بگەڕێینەوە سەر هەرێمی کوردستان
Sun, 14 Feb 2021 - 03min - 673 - لەبازگەی شێراوە دەستبەسەر باری جووتیارانی کوردا دەگیرێت
هاونیشتمانییەک: لەبازگەی شێراوە دەستبەسەر باری جووتیارانی کوردا دەگیرێت و لەودیوی بازگەکە دەفرۆشرێتەوە
Sun, 14 Feb 2021 - 03min - 672 - "لایەنەکانی پەرلەمانی عێراق رەشنووسێکیان نەهێناوە، بڵێن ئەوەمان لە ئێوە دەوێت"
"لایەنەکانی پەرلەمانی عێراق رەشنووسێکیان نەهێناوە، بڵێن ئەوەمان لە ئێوە دەوێت" ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق
Sun, 14 Feb 2021 - 09min - 671 - پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکەن باج لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن وەربگیرێت
رزگار عیسا، جێگری سەرۆکی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هیچ داهاتێکی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەردەگیرێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ناگەڕێتەوە، کار لەسەر ئەو دەکەن ئەو کۆمپانیانەی لە هەرێمی کوردستان چاڵاکن پابەندبکرێن بەوەی بڕە باجێک بدەن، بەڵام کارێکی ئاسان نییە چونکە بۆ ئەو کارە هیچ پابەندیێکی یاساییان لەسەر ئەو کۆمپانیانە نییە.
Mon, 15 Feb 2021 - 03min - 670 - ژیاننامەی د. رۆژ نووری شاوەیس
د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد. کاژێر 09:45 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 15-2-2021 د. رۆژ نووری شاوەیس بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد. سەنگەر عەبدولڕەحمان لەبەردەم نەخۆشخانەکە رایگەیاند، تەرمەکەی بۆ مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر گوازرایەوە و سبەی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی بەڕێوەدەچێت. رۆژ نووری شاوەیس نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو، چەندجارێک بەمەبەستی چارەسەر براوەتە دەرەوەی وڵات. لە 28-1-2021 هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو ئەنجامدا. سەنگەر عەبدولڕەحمان لەبارەی هەڤپەیڤینەکە و دۆخی تەندروستی لەو کاتەدا گوتی؛ دۆخی تەندروستیی باش نەبوو، زۆر هەوڵماندا بۆ هەڤپەیڤینەکە و رەتیدەکردەوە و داوایدەکرد لەکاتێکی دیکەدا کە دۆخی تەندروستیی باشتر بێت بکرێت بەڵام سووربوونی ئێمە وایکرد هەڤپەیڤینەکە بکرێت. د. رۆژ نووری شاوەیس یەکێک بوو لەو پیاوە سیاسی و دانوستاندنکارانەی کە رۆڵی هەبوو هەم لە دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەمیش وەک پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە. ئەو لە زۆربەی دانوستاندنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەدوای ساڵی 2004ـەوە بەشداربووە و رۆڵی هەبووە. لە نووسینەوەی دەستووری عێراق لەکاتی ئەنجوومەنی حوکم نوێنەری سەرۆک بارزانی بوو. لەکاتی گشتپرسیی هەرێمی کوردستانیش سەرۆکایەتیی شاندی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان
Mon, 15 Feb 2021 - 04min - 669 - کازمی پێیگوتین ئەو هێرشانە هێندەی داعش زیانیان لە متمانەی عێراق داوە
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی: کازمی پێیگوتین ئەو هێرشانە هێندەی داعش زیانیان لە متمانەی عێراق داوە
Tue, 16 Feb 2021 - 11min - 668 - لە قوتابخانەکانی هەولێر هیچ کەسێک تووشی کۆرۆنا نەبووەTue, 16 Feb 2021 - 05min
- 667 - دۆناڵد ترەمپ لە دادگای ئەنجوومەنی پیران رزگاری بوو، لە دادگاکانی دیکەی ئەمریکاش رزگاری دەبێت؟
دۆناڵد ترەمپ لە دادگای ئەنجوومەنی پیران رزگاری بوو، لە دادگاکانی دیکەی ئەمریکاش رزگاری دەبێت؟ئەمریکاناسین لەگەڵ هێمن عەبدوڵڵا و رێباز عەلی
Tue, 16 Feb 2021 - 25min - 666 - ئەندامێکی لیژنەی دارایی: پاش دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، شیعەکان نەرمیان نواندووە
رادیۆی رووداوی راگەیاند، کێشەی هەرە گەورەی بەردەم رێککەوتنی هەولێر و بەغدا ئەوەیە لایەنە شیحەکان خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە، ئەوان هەرجارەو داواکارییەکی جیاواز دێنن، پێش هەڵبژاردن دوابخرێت، لایەنە شیعەکان موزایەدەی زۆریان کرد و بەڵێنی زۆریان داون ویستیان بەو هۆیەوە دەنگ کۆبکەنەوە، بەڵام کە هەڵبژاردن دواخرا داواکارییەکانیان گۆڕا، چونکە ئەوان پێویستیان بە کوردە بۆ ئەوەی بتوانن پۆستی سەرۆکوەزیران وەربگرن".
Thu, 18 Feb 2021 - 08min - 665 - ناوەندێکی تایبەت بە پشکنینی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دروستدەکرێت
زەکیە ساڵح، بریکاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی : ناوەندێکی تایبەت بە پشکنینی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دروستدەکرێت
Thu, 18 Feb 2021 - 13min - 664 - کۆمەڵی ئیسلامی: ناو لای ئێمە پیرۆز نییە، کۆنگرە دەتوانێ بیگۆڕێت
پەیوەند عومەر، گوتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرە تەواوکراون کە دوو جۆر لە خۆ دەگرن، یەکەم لە رووی لۆجستییەوە وەک ئامادەکاری بۆ ناوەڕۆکی کۆنگرەکە و دووەم لە رووی جوانکارییەوە وەک دانانی کۆمەڵێک ئاڵای رەنگاورەنگ وێنەی هەندێ لە سیمبولەکان لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرە بەمەبەستی دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ بەشداربووان.
Thu, 18 Feb 2021 - 08min - 663 - کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان نازناوی قارەمانی زۆنگاوەکانی پێدەدرێت
کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان نازناوی قارەمانی زۆنگاوەکانی پێدەدرێترێبوار عەلی رووداو - هەولێر لە رۆژی جیهانی زۆنگاوەکان چالاکڤانێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن رێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران نازناوی قارەمانی زۆنگاوەکانی پێبەخشرا، لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی بە بوژانەوەو پاراستنی زۆنگاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە، بەتایبەتی تاڵاوەکانی زرێبار لە شاری مەریوان.ناسح حوسێنی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان کە لەلایەن رێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران ئەو نازناوەی پێبەخشراوە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، لەبەرامبەر ئەو چالاکیانەی بۆ خزمەتکردن و بوژانەوەی زۆنگاوەکان یان تاڵاوەکانی زرێبار کردوویەتی ئەو نازناوەی پێبەخشراوە، چونکە هەوڵیداوە راهێنان بە ژمارەیەکی زۆر قوتابی بکات بۆ ئەوەی زۆنگاوەکان بناسن و بیانپارێزن.ناسح حوسێنی گوتی:" لە زرێبار 285 جۆر پەلەوەر و 16 جۆر ئاژەڵ و 6 جۆر ماری جیاوازهەن، باڵندەناسیش لە دونیادا وەک پیشەیەک تەماش دەکرێت و خەڵک لەو رێگەوە داهاتێکی زۆری دەبێت، ئێمەش دەتوانین ئەو باڵندانەی زرێبار بکەینە هۆکارێک بۆ راکێشانی سەرنجی گەشتیاران".ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان گوتیشی: "زۆنگاوەکان لە دونیادا بایەخێکی زۆریان پێدەدرێت، چونکە 40٪ بوونەوەرەکانی دونیا لەو زۆنگاوانەدان، بۆیەشە جێی بایەخی رێکخراوەکانن و بە شوێنی گرنگی ژیان و بەدەستهێنانی داهاتیش ئەژماردەکرێن".زۆنگاوەکانی مەریوان شوێنێکی گەشتیاری گرنگی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانن و ساڵانە بەهەزاران کەس بۆ بینینی دیمەنی ئەو زۆنگاوانەو باڵندەو گیانەوەرەکانی نێویان سەردانی ئەو شوێنە دەکەن.
Thu, 18 Feb 2021 - 03min - 662 - هاونیشتیمانییەکی خەڵکی شارۆچکەی بلێی سەر بە دەڤەری بارزان وەک یەکەم کورد ناوی کوردستان لەسەر وڵاتینامەکەی نووسرا
هاونیشتیمانییەکی خەڵکی شارۆچکەی بلێی سەر بە دەڤەری بارزان وەک یەکەم کورد ناوی کوردستان لەسەر وڵاتینامەکەی نووسرا
Thu, 18 Feb 2021 - 09min - 661 - قایمقامی مەخموور: بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق رێگە بەهاتنی هەندێک بەرهەمی کشتوکاڵی نادرێت لەهەولێرەوە بهێندرێتە مەخموور
قایمقامی مەخموور: بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق رێگە بەهاتنی هەندێک بەرهەمی کشتوکاڵی نادرێت لەهەولێرەوە بهێندرێتە مەخموورشادی عەبدوڵلارووداو-هەولێرچەند رۆژێکە بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق لەبازگەکانی شێراوە و مەخموور رێگە نادرێت میوە و هەندێ کەلوپەلی دیکەی خۆراک ببردرێنە نێو کەرکووک و مەخموور و شارەکانی دیکەی باشووری عێراق، قایمقامی مەخمووریش دەڵێت، پێشتر شوفێرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو جۆرە بەرهەمانە رێگەیان پێنادرێت.رزگار محەممەد، قایمقامی مەخموور بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 ئەو بڕیارە دراوە، لەسەر داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ پشتگیری لەبەرهەمی نێوخۆی عێراق رێگە نادرێت هیچ کەلوپەلێک کە لەدەرەوە هاوردە دەکرێت لەبازگەکانی حکومەتی عێراق بێتە ژوورەوە.قایمقامی مەخموور گوتی:" لیستێکمان بۆ هاتووە کە تێیدا بەشێکی زۆری بەرهەمەکانی سەوزەو میوە قەدەخە کراون، ئەو قەدەخەیەش تەنیا خۆراک ناگرێتەوە هەندێک بەرهەمی پیشەسازیش دەگرێتەوە، ئەمە زیاتر پاڵپشتییەکە بۆ جووتیارانی عێراق بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمەکانیان ساخبکەنەوە. پێشتریش شوفێران لەوە ئاگادارکراونەتەوە".رزگار محەممەد لەبارەی دروستبوونی کێشە بۆ خەڵکی مەخموور بەهۆی کەمبوونەوەی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانە گوتی:" راستە کێشە دروستدەبێت بۆ بازاڕی مەخموور، بەڵام لەنزیک خۆمان شوێنی دیکە هەیە، وەک عەلوەکانی گەیارەو شەرگات هەوڵمانداوە لەوێ پێداویستییەکان بۆ مەخموور دابین بکەین".قایمقامی مەخموور گوتیشی:" بەشی ئابووری ئاسایشی نیشتمانی عێراق چەند ئەفسەرێکیان ناردووەتە بازگەکە، ئەوان خۆیان بڕیارەکە جێبەجێدەکەن، هەر بارێک کە بێتە بازگەکە بەپێی بڕیارەکە دەبێت لەهەمان شوێن لەناوببرێت، بەڵام ئەمە شتی کەم ناگرێتەوە کە هاونیشتمانییەک بەشی خۆی دەیهێنێت، بەداخەوە چەند رۆژێک بوو ئەوەش رێگەی پێنەدەدرا، بەڵام توانیمان چارەسەری بکەین"
Fri, 19 Feb 2021 - 04min - 660 - قایمقامی موسڵ: هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە موسڵ تۆمارنەکراوە
قایمقامی موسڵ: هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە موسڵ تۆمارنەکراوەقایمقامی موسڵ: بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ لەنەینەوا خەڵک رووی لە هەرێمی کوردستان کردووەئەدلین قاسمرووداو-هەولێربەبڕیارێکی حکومەتی ناوەندی لە شارەکانی عێراق جگە لەهەرێمی کوردستان بەهۆی زیادبوونی کۆرۆنا قەدەخەی هاتووچۆ راگەیەندراوە، پێش وادەی دەستپێکردنی قەدەخەکە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە موسڵەوە روویان لەهەولێر ودهۆک کرد، قایمقامی موسڵیش دەڵێت لەو دووشارە ئازادی هەیەو بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ خەڵک حەزدەکەن رووی تێبکەن. زووهێر ئەعرەجی، قایمقامی موسڵ بەرادیۆی رووداوی راگەیاند، بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ بڕیارێکی حکومەتی ناوەند بوو، نەک بڕیارێکی خۆجێی، لە رۆژی پێنجشەممەوە قەدەخەی هاتووچۆ دەستیپێکردووە، تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە قەدەخەکە بەهۆی داعشەوە بووبێت، قایمقامی نەینەوا دەڵێت:" هیچ پەیوەندی بەداعشەوە نییە، تووشبوون بە کۆرۆنا لە 700 کەسەوە بۆ 4 هەزار کەس لە ماوەی سێ رۆژدا بەرزبووەتەوە، بۆیە وەزارەتی تەندروستی ئەو بڕیارەی داوە".قایمامی موسڵ دەشڵێت:" لەماوەی رابردوودا تووشبوون لە موسڵ زۆر کەمبووەتەوە، بەڵام هەڵمەتێک هەیە لەلایەن تەندروستی نەینەوا بۆ پشکنینی خەڵک لە هەموو گەڕەکەکانی موسڵ، بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵە، هیچ تووشبوویەکی نوێمان نییە، نە کۆرۆنای نوێ و نە کۆرۆنای دیکە تۆمارنەکراون".زووهێر ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشکرد، لە نەینەوا پێویستمان بە قەدەخەی هاتووچۆ نییە، بەڵام بڕیارێکی ناوەندییە و دەبێت جێبەجێی بکەین، ئەگینا کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبووە.لەبارەی هاتنی ئەو لێشاوە زۆرەی خەڵک بۆ هەرێمی کوردستان قایمقامی نەینەوا گوتی:" هەرێمی کوردستان وەک دووەم شوێنی دانیشتنی خەڵکی نەینەوایە، پێش کۆرۆناش زۆر لە خێزان و خەڵکی ئەو شآرە چووبوونە هەرێمی کوردستان، چونکە خەڵک حەزدەکات لە هەولێرو دهۆک بژین، لەو دووشارە ئازادی هەیەو پڕ خێروبەرەکەتە و پەیوەندی زۆریش لەنیوان خەڵکی نەینەواو ئەو شارانە هەیە، لەسەردەمی ئاوارەبوونیش، هەرێمی کوردستان دەرگاکانی بۆ خەڵکی نەینەوا کردەوە، بۆیەش خەڵک بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە روویان لەو شوێنانە کردووە".
Fri, 19 Feb 2021 - 05min - 659 - هۆزێکی عەرەب داوا لە خەڵکی گوندی رزگاری کاکەییەکان دەکەن گوندەکە چۆڵ بکەن
هۆزێکی عەرەب داوا لە خەڵکی گوندی رزگاری کاکەییەکان دەکەن گوندەکە چۆڵ بکەنئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: بەداخەوە ئیاساکان وەک خۆی جێبەجێ ناکرێنگوتەبێژی بەرەی عەرەبی یەکگرتوو: پێویستە هۆزەکان لەنێو خۆیان ئەو کێشانە چارەسەر بکەنسەرۆکی لێژنەی بەرگریکار لە جووتیارانی سەرگەڕان: هێشتا هەمان سیاسەتی بەعس لەو ناوچانە جێبەجێدەکرێت تائێستا ژمارەیەکی زۆری گوندەکانی کاکەییەکان لەناوچە کێشە لەسەرەکان چۆڵکراون، ئێستا بەشێکی عەرەبە هاوردەکان لە سنووری داقووق داوای چۆڵکردنی گوندی رزگاری کاکەییەکان دەکەن، هۆزێکی عەرەب بەناوی ئەلبومیساق، دەڵێن بەپێی بەڵگەنامەیەک لەساڵی 1993 ئەو زەویانەیان وەرگرتووە، دانیشتووانە کوردەکانی گوندەکەش ئەمە رەتدەکەنەوە، لە دیبەیتێکی رادیۆی رووداودا بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندارەکان ئەم مژارە خرایەبەر باس. جەمال شوکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە گوتی:" هەندێک بڕیار لەلایەن دادگاکانەوە دەردەچن، کە نادەستووری و نایاسایین، ئەو بڕیارانە لەسەر بنەمای ئەوەی پێش 2003 کێ لەو ناوچانە ژیاون دەدرێن، بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ دەستوور کە بەپێی ماددەی 140 ئەو گرێبەستانە هەڵوەشاونەتەوە و دەیان بڕیار و راسپاردەی جیاواز لەو بارەوە دەرچوونە، بەپێی یاساکانیش عەرەبە هاوردەکان قەرەبوو دەکرێنەوە، بەڵام بەداخەوە یاساکان وەک خۆی جێبەجێناکرێن.سەرۆکی لێژنەی بەرگریکار لە جووتیارانی سەرگەڕان گوتیشی: کوردەکانی ئەو ناوچانە هەموو بەڵگەیەکی مێژووییان هەیە، بەڵام بە درێژایی 40 ساڵی رابردوو ئەو گرێبەست و بەڵگانە دەستکاری کراون، بۆیەش کێشەکە زۆر ئاڵۆزەو هەموو ناوچەکانیش دەگرێتەوە. جەمال شوکر گوتیشی:" حکومەتی عێراق کەمتەرخەمە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکان، ئەو زەویانە کاتی خۆی بە دوو بڕیار لە کورد سەندراون، کە هەردووکیان بڕیاری حیزبین، ئەمەش هەمووی رەتکراونەتەوە، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە شتێکی سیاسییە، چونکە ماددەی 29 هەموو ئەو کێشانەی چارەسەرکردوون، بەڵام حکومەتی عێراق جێبەجێی ناکات، لیژنەی ماددەی 140 یش لیژنەیەکی چالاک نییە، ئێمە داواشمان کردووە ئەو لیژنەیە چالاک بکرێت.جەمال شوکر ئەوەشیختەڕووهەفتەی رابردوو سەردانی فایەق زێدانمان کرد، ئەو داواشی کردووە دادگاکان کار لەسەر ئەو بڕیارانە نەکەن کە پەیوەستن بە ماددەی 140 بەڵام بەداخەوە دادگاکان ئەوە جێبەجێناکەن.جەمال شوکر گوتیشی:" کیشەکە جووتیارەکان نین، بەڵکو کێشە حکومەتی عێراقە کە نایەوێت ئەو کێشانە چارەسەر بکات، چونکە حکومەت دەتوانێت بە قەرەبووکردنەوە چارەسەری ئەو پرسە بکات، ئەو یاسایەی محەممەد ساڵح رەیاشی باسی دەکات، بڕیاری چاکسازی کشتوکاڵ کە لە حەفتاوە دەرچووە، بڕیارێکی دروستە، بەڵام ئەوەی لەدوای 2003 بە پاساوی جیاواز کراوە ئەمە کێشەکەی دروست کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی عێراق نایەوێت کێشەکە چارەسەر بکات، ئەگەر چارەسەری نەکات ئەوە کێسەی گەورە لەو ناوجانە روودەدات و چارەسەری قورس دەبێت".هەر لەوبارەوە محەممەد ساڵح رەیاشی، گوتەبێژی بەرەی عەرەبی یەکگرتوو گوتی:" ئەو پرسە زۆر درێژەی کێشا و کێشەکە چەقبەستووە لەنێوان هۆزە کوردەکان و هۆزە عەرەبەکان پێویستی بەچارەسەرە، لەڕووی یاساییەوە ئەو کێشانە چارەسەرکراون، بەپێی یاسای 42 و 135 ئەو جووتیارەی 100 دۆنمی هەیە 50 دۆنم وەردەگرێت و 50 دۆنم بەسەر ئەوانی دیکە دابەشدەکرێت، جووتیارە کوردەکان دەڵێن هی ئێمەیەو عەرەبەکانیش دەڵێن هی ئێمەیە، ئەوە پێویستی بە هاوکاری لایەنە سیاسییەکان و هۆزەکانی ناوچەکە هەیە، بۆ ئەوەی کێشەکە جارەسەر بکرێت، کە لە 2003 تاوەکو ئێستا بەردەوامە، ئێمە داوا لە خەڵکە عەقڵمەندەکەی هەردوولا دەکەین ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، جونکە لەوانە خوێنڕشتنی لێبکەوێتەوە".گوتەبێژی بەرەی عەرەبی یەکگرتوو، ئەوەشیخستەڕوو کە ئەوان دەستپێشخەریان هەیە بۆ جارەسەرکردنی ئەو کێشانە، بەپێی یاساش کێشەکان چارەسەر کراون، ئەگەر بەیاساش نەبێت دەبێت چارەسەرێکی دیکە بدۆزینەوە، چونکە ئەگەر ئێمە بمانەوێت پێکەوە ژیان هەبێت دەبێت هەموو لایەک سازش بۆ یەکتر بکەن.محەممەد ساڵح رەیاشی گوتی:" ئێمە بۆ دەمانەوێت هۆزەکان کێشەکان چارەسەر بکەن، چونکە بەیاسا کێشەکە چارەسەر کراوە، بەڵام لایەنە سیاسییەکان ناهێڵن، ئێمە دانیشتوانی ناوچەکەین، نابێت باسی تەعریب و تەکرید بکەین، ئێمە دژی ئەو جۆرە وروژاندنانەین، راستە ستەم کراوە لەهەموو لایەک، بەڵام دەبێت ئەوە چارەسەر بکرێت، دەبێت کێشەکان بچووکبکەینەوە وچارەسەریان بکەین، ئەوە راست نییە خەڵک لە باشووری عێراقەوە هێندرابێت، ئەوە سەرژمێری ساڵی 1957 هەیە، بەداخەوە ئەوە کاریگەری لەسەر پێکەوە ژیان هەبووە و کێشەی نوێی لێدەکەوێتەوە". هەروەها محەممەد ئەمین، سەرۆکی لێژنەی بەرگریکار لە جووتیارانی سەرگەڕان لە کاتی بەشداریکردنی لە دیبەیتەکەدا گوتی:" کێشەی نا
Fri, 19 Feb 2021 - 39min - 658 - وەڵامی ئەمریکا بۆ هێرشە مووشەکیەکەی هەولێر چۆن دەبێت
وەڵامی ئەمریکا بۆ هێرشە مووشەکیەکەی هەولێر چۆن دەبێت؟ و کورد چی بکات باشە؟ مەجید نیزامەدین گلی - بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە نەتەوەیەکگرتووەکان. د. بیلال وەهاب - توێژەرەوە لە دەزگای واشنتن و پسپۆر لە سیاسەتی نێودەوڵەتی
Fri, 19 Feb 2021 - 52min - 657 - گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ رووداو: لەم مانگەدا ڤاکسین دەگاتە عێراقSat, 20 Feb 2021 - 08min
- 656 - قایمقامی هەولێر: ژمارەی تووشبووان رووی لەزیادبوونە هیوا دەخوازین نەگەینەوە ئەو قۆناغەی شوێنەکان دابخەین
قایمقامی هەولێر: ژمارەی تووشبووان رووی لەزیادبوونە هیوا دەخوازین نەگەینەوە ئەو قۆناخەی شوێنەکان دابخەین
Sat, 20 Feb 2021 - 43min - 655 - خانەکانی بەساڵاچووان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کێشەی نەبوونی باڵەخانەیان هەیە
بەرنامەی جڤاک خانەکانی بەساڵاچووان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کێشەی نەبوونی باڵەخانەیان هەیە بە میوانداری بەرێزان: کوێستان محەممەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی کامەران تۆفیق، بەرێوەبەری خانەی بەساڵاچوانی هەولێر سەباح محەممەد، بەرپرسی ماڵی دانا عەمران دهۆک ئومێد ئەنوەر کۆمەڵناس پێشکەشکار رۆژان ئەبوبەکر
Sat, 20 Feb 2021 - 59min - 654 - پاشماوەی 40كارگەی گەورە كێشەی بۆ ژینگەی سلێمانی دروستكردوە
بەرنامەی بەکاتی سلێمانی پاشماوەی 40كارگەی گەورە كێشەی بۆ ژینگەی سلێمانی دروستكردوە پێشکەشکار ئاسۆ سەراوی
Sat, 20 Feb 2021 - 52min - 653 - لە هەولێر لە سەر رووبەری 50 کیلۆمەترشوێنێک بۆ سەگە بەڕەڵلاکان دروستدەکرێتThu, 25 Feb 2021 - 15min
- 652 - فازڵ حاجی: لە هەموو دەروازە سنوورییەکاندا پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو ناکرێتThu, 25 Feb 2021 - 05min
- 651 - بەهۆی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا کەرتی گەشتیاری زیانی زۆری بەرکەوتووە
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار:ئەمەل جەلال بەهۆی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا کەرتی گەشتیاری زیانی زۆری بەرکەوتووە
Fri, 26 Feb 2021 - 18min - 650 - وەزارەتی تەندروستی عێراق: 8 ملیۆن عێراقی ڤاکسینیان پێدەدرێتSat, 27 Feb 2021 - 12min
- 649 - پرسی لامەرکەزیی پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستانSun, 28 Feb 2021 - 22min
- 648 - رەوشی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان و مووچەی دەستەبەری بۆیانSun, 28 Feb 2021 - 46min
- 647 - دەستەی ژینگە: داوامان کردووە پۆلیسی ژینگە دروست بکرێتMon, 01 Mar 2021 - 30min
- 646 - پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بەبێ کورد دەنگ ناهێنێتMon, 01 Mar 2021 - 06min
- 645 - شاندێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کورستان سەردانی بەغدا دەکاتTue, 02 Mar 2021 - 11min
- 644 - گرفتەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستانTue, 02 Mar 2021 - 54min
- 643 - وەزارەتی بازرگانی: سایلۆکانمان خەریکی ئامادەکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاراننWed, 03 Mar 2021 - 07min
- 642 - لە دهۆک ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو گەیشتووەتە زیاتر لە 90 کەسWed, 03 Mar 2021 - 06min
- 641 - شیعەکان پەسندکردنی بودجەیان بەستووەتەوە بە پەسندکردنی یاسای دادگای فیدراڵیThu, 04 Mar 2021 - 08min
- 640 - ئەنجوومەنی ئاسایش پەلەی کرد لە بڵاو کردنەوەی دانپێدانانی حکومدراوانی بادینانThu, 04 Mar 2021 - 12min
- 639 - هیواقەرەنی: سنووری راپەڕین لە رووی خزمەتگوزارییەوە پێویستی بە سەتان پرۆژەیە
بەرپرسی ئیدارەی راپەڕین رایدەگەیەنێت کە سنووری ئیدارەی راپەڕین پێویستی بە سەتان پرۆژەی خزمەتگوزارییە.
Fri, 05 Mar 2021 - 07min - 638 - بۆچی ئەوەندە گرنگی بەسەردانەکەی پاپا دەدرێتFri, 05 Mar 2021 - 48min
- 637 - یەکێتیی زانایانی ئیسلام: سەردانی پاپا بۆ لای مەرجەعیەتی شیعە تەواوکەری سەردانی لای مەرجەعیەتی سوننەیە
یەکێتیی زانایانی ئیسلام: سەردانی پاپا بۆ لای مەرجەعیەتی شیعە تەواوکەری سەردانی لای مەرجەعیەتی سوننەیە
Sat, 06 Mar 2021 - 15min - 636 - نوێنەری کاکەییەکان: کێشەکانمان دەگەیەنینە پاپا، چونکە حکومەت گوێمان لێ ناگرێتSat, 06 Mar 2021 - 04min
- 635 - دەستەی گەشتوگوزار: هاتنی پاپا کوردستان لەسەر ئاستی جیهاندا دەخاتەوە سەر نەخشەی گەشتوگوزارSat, 06 Mar 2021 - 11min
- 634 - جێگری میری ئێزدیان: بە هیوا بووین پاپا سەردانی شنگال بکاتSun, 07 Mar 2021 - 06min
- 633 - ئەندامێکی لیژنەی یاسایی: ئومێد زۆرە پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی پەسندبکرێتMon, 08 Mar 2021 - 11min
- 632 - مەریوان نەقشبەندی: سەردانی پاپا تێڕوانینی وڵاتان بۆ هەرێمی کوردستان دەگۆڕێتMon, 08 Mar 2021 - 1h 31min
- 631 - وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەولێر یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی دروست دەکاتTue, 09 Mar 2021 - 10min
- 630 - وەزارەتی کارەبا: لە ماوەیەکی زۆر کورتدا کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەت
بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە ماوەیەکی زۆر کورتدا کارەبا بدرێتە کەرتی تایبەت. دیار تاهیر بابان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت لە وەزارەتی کارەبا لیژنەیەکی تایبەتی هەیە و ئەوەندەی من بزانم لە قۆناخی کۆتاییدایە و پێشبینی دەکەم لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ئەو بابەتە کۆتایی بێت و بدرێتە کەرتی تایبەت." لەم سەردەمەدا دەستخستنی کارەبا لای هاووڵاتییان و حکومەتەکان گرنگییەکی زۆری هەیە. ئێستا یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی دەستخستنی کارەبا نەوت و گازی سرووشتین کە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر پیسبوونی ژینگە و گەرمبوونی زەوی هەیە. ئەوەیش بووەتە هۆی ئەوەی گرنگی بە بەرهەمهێنانی وزەی پاک بدرێت. بەتایبەتی لە رێگەی وزەی خۆر و با و ئاوەوە. ئێستا لە هەرێمی کوردستان لە 3700 بۆ 3800 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت. هەردوو بەنداوی دووکان و دەربەندیخان 150 بۆ 200 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن و ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە دەڵێت: "پرۆژەیەکی دیکە هەیە کە وێستگەی گەرمیانە و ئێستا لەژێر دامەزراندندایە کە تواناییەکەی 165 مێگاواتە. پێشبینی دەکەین لە دواییەکانی مانگی نیساندا بە نیوەی تواناکەیەوە بکەوێتە کار و دەستپێکی مانگی تەممووز هەمووی بە تەواوەتی بکەوێتە کار و بەو گازە کاردەکات کە دەسووتێت و دەچێتە ئاسمان و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە. ئەم وێستگەیە ئەو گازە بەفیڕۆچووە وەردەگرێتەوە و دەیکاتە وزەی کارەبا، بەوەیش ژینگە لە پیسبوون دەپارێزێت." دیار تاهیر بابان گوتیشی: "سەرۆکایەتیی ئەجوومەنی وەزیران رەزامەندیی داوە کە سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دابمەزرێنرێن کە هەریەکەیان 25 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن و لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەبن. بۆ بەرهەمهێنانی یەک مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر پێنج دۆنم زەوی پێویستە، لەبەر ئەوەی کارەکانی کەمێک دوا کەوتوون بۆ ئەوەی شوێنی گونجاویان بۆ دابین بکرێت." بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاماژەی بەوە دا کە لەم کابینەیەدا وەزارەتی کارەبا گرنگییەکی زۆری بە وزە نوێیەکان داوە و لە هەمواری یاسای نوێی وەزارەتی کارەبادا کە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر داوە، بەم نزیکانە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت کە یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی بریتییە لە هەمواری یاسای وزە نوێیەکان. لەسەر بنەمای هەمواری ئەم یاسایە لە وەزارەت لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و دانانی رێنوێنیی پێویست لەسەر وزە نوێیەکان دانراوە، چونکە زۆر کۆمپانیا و شوێن دەیانەوێت کارەبا بە وزەی خۆر دابین بکەن. دیار تاهیر بابان ئاشکرای کرد کە بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کردوویانە، هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە زۆر گونجاون. بەپێی لێکۆڵینەوەکە هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی با شوێنێکی زۆر گونجاو نییە، هەرچەندە چەند شوێنێک لە هەرسێ پارێزگاکە دیاری کراون. بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبا بودجەی دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزە نوێیەکان لە وێستگەکانی دیکە زۆرتری تێدەچێت، بەڵام دوای کەوتنەکاری تێچووەکەی لەوان کەمترە.
Tue, 09 Mar 2021 - 09min - 629 - قایمقامی کۆیە: دوو سەرۆککۆمار و خانمێکی یەکەمی عێراق کۆیی بوون، بەڵام خزمەتی پێویستی شارەکە نەکراوەTue, 09 Mar 2021 - 06min
Podcasts ähnlich wie Rudaw Podcast Radio
- Conversations ABC listen
- Global News Podcast BBC World Service
- El Partidazo de COPE COPE
- Herrera en COPE COPE
- The Dan Bongino Show Cumulus Podcast Network | Dan Bongino
- Es la Mañana de Federico esRadio
- La Noche de Dieter esRadio
- Hondelatte Raconte - Christophe Hondelatte Europe 1
- Dateline NBC NBC News
- 財經一路發 News98
- La rosa de los vientos OndaCero
- Más de uno OndaCero
- La Zanzara Radio 24
- L'Heure Du Crime RTL
- El Larguero SER Podcast
- Nadie Sabe Nada SER Podcast
- SER Historia SER Podcast
- Todo Concostrina SER Podcast
- 安住紳一郎の日曜天国 TBS RADIO
- アンガールズのジャンピン[オールナイトニッポンPODCAST] ニッポン放送
- 辛坊治郎 ズーム そこまで言うか! ニッポン放送
- 飯田浩司のOK! Cozy up! Podcast ニッポン放送
- 吳淡如人生實用商學院 吳淡如
- 武田鉄矢・今朝の三枚おろし 文化放送PodcastQR