Podcasts by Category

ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb

ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb

Amir Abdolahpur

ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆلۆجیکترین پادکەستی کوردی ڕادیۆ کتێب پێگەیەکە بۆ هەڵوەشاردنی ئەو کتێبانەی خوێندوومنەوە. بە کوردی و بە ئیدۆلۆجیەوە باسی دەکەین؛ ئاوا خۆشترە! دەمهەوێ ڕقم لە هیچ کتێبێک نەبێ و باسی هەموویان بکەم تەنانەت ئەو کتێبانەی قەتم نەدیون. دەمهەوێ باسی ئەو کتێبانە بکەم کە قەت نەنووسراون؛ ئەو کتێبانەی هیچ کات نووسەریان نەبووە. دەمهەوێ بڵێم هیچ کات کەسێ کتێبێکی نەخوێندۆتەوە بەڵکوو کتێبەکە ئەوی خوێندۆتەوە ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە کتێب دزەکان، بە هۆگرانی کتێب، بەو کەسانەی ڕقیان لە کتێب دەبێتەوە و بە هۆگرانی ئەدەبی کوردی

Amir.Abdolahpur@gmail.com


Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

33 - ڕادیۆ کتێب 33- پاییزە
0:00 / 0:00
1x
  • 33 - ڕادیۆ کتێب 33- پاییزە

    هاتنی وەرزی پاییز بەتایبەتی لە هۆنراوەکاندا بە وەرزی خەمۆکی و دڵتەنگی ناسراوە، چونکە دەرفەتەکانی هاوین لە دەست دەچن و سەرما و سۆڵەی زستان بەڕێوەیە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگی ئاسمان خۆڵەمێشی دەنوێنێت و ڕووناکی بەرەبەیان لەناکاو نامێنێت. ئەڵقەی 33 ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە نواندنەوەی پاییز لە ئەدەبیاتی کوردیدا.


    نووسەر و بێژەر: ئەمیر عەبدوڵاپوور


    موزیکەکان


    [1] payiz- adnan kartal

    [1] ewarey payiz- hesen germyani

    [1] payize- yade shakeri

    [1]payiz bu- adnan karim

    [1]payiz- aras azhand

    [1] payize- naser rezazi

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Sun, 27 Sep 2026 - 27min
  • 32 - ڕادیۆ کتێب 32- ڕۆمیۆ و جوولێت

    لە بەر دەرگای کتێبفرۆشییەکی شاری ڤێرۆنا نووسراوەیەک لە نووسەرێکی نەناسراو هەیە کە دەڵێ زۆر کەس ئارەزووی خۆشەویستییەکی وەکوو ڕۆمیۆ و جوولێت دەکەن بێ ئەوەی بزانن ئەو خۆشەویستییە تەنیا سێ ڕۆژ درێژەی هەبوو و شەش کەسیشی بە کوشتدا. تراژیدیای ڕۆمیۆ و جولیێت تراژیدیایەکە کە لەلایەن ویلیام شکسپێرەوە نووسراوە و تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی دوو گەنجی ئیتاڵی کە بنەماڵەکانیان لەگەڵ یەکتر ناکۆکن


    ڕادیۆ کتێب لە تێلگرام


    ڕادیۆ کتێب لە کەستباکس


    ڕادیۆ کتێب لە سپۆتیفای


    پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب


    نووسەر و بێژەر: ئەمیر عەبدوڵاپوور

    کاوێر: فریا مستەفانژاد



    موزیک:

    [1] behcet yehya- to le delmay

    [2] were ey bawanm- ferxwazi fergey barin

    [3] zhale sneiy- xoshm aweyit




    سەرچاوەکان:

    ڕۆمیۆ و جوولێت- وەرگێڕانی د ئازاد حەمە شەریف- دەزگای ئاراس

    Psychoanalysis of Romeo and Juliet's Love With The Use of the Balcony Scene

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Thu, 03 Sep 2026 - 28min
  • 31 - ڕادیۆ کتێب 31- ئۆتێلۆ

    تراژیدیای ئۆتێلۆ، تراژیدیایەکە لە دەوروبەری ساڵی 1603 لەلایەن ویلیام شکسپێر نووسراوە. شانۆگەرییەکە لە ڤینیسیا و قوبرس ڕوودەدات، فەرماندەی سەربازی مۆری ئۆتێلۆ نیشان دەدات کە لەلایەن ئەفسەرەکەی، ئیاگۆ، دەستکاری دەکرێت بۆ ئەوەی گومان لە هاوسەرەکەی دێزدێمۆنا بکات کە خەیانەتی لێ دەکات. ئۆتێللۆ بە یەکێک لە مەزنترین کارەکانی شکسپێر دادەنرێت و بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێو تراژیدیایە گەورەکانیدا شانبەشانی ماکبێس، پاشا لیر و هاملێت پۆلێن دەکرێت. 


    ڕادیۆ کتێب لە تێلگرام


    ئینستاگرام


    کەستباکس


    ئەپڵپادکەست


    پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب


    نووسەر و بێژەر: ئەمیر عەبدوڵاپوور

    کاوێر: فریا مستەفانژاد




    موزیک:

    [1] shoresh mahmoudi-bekes mawm

    [2] shoresh mahmoudi-zulfit

    [3] shoresh mahmoudi-selaw

    [4] shoresh mahmoudi-xalxas

    سەرچاوەکان:

    فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی، دکتور موحسین ئەحمەد عومەر، بەرگی یەکەم، چاپی ئاراس

    ئۆتێللۆ، وەرگێڕانی دکتور سەلاح بابان، چاپی ئاراس

    دەستەسڕەکەی ئۆتێلۆ، بەختیار عەلی، چاپی ڕەهەند

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Sat, 08 Aug 2026 - 30min
  • 30 - ڕادیۆ کتێب 30- مەرگەساتی شا لیر

    لە مەرگەساتی شا لیر، ویلیام شکسپێر تەنها چیرۆکی پاشایەک ناگێڕێتەوە؛ بەڵکو لەسەر خۆشەویستی، دەسەڵات، بەساڵاچوویی، خۆفریودان و بهای درەنگ ناسینی حەقیقەت دەنووسێت. ئەمجارە لە ڕادیۆ کتێب، بە یەکێک لە قووڵترین و کاریگەرترین تراژیدییەکانی ئەدەبی جیهاندا دەچین؛ شانۆنامەیەک کە دوای چوار سەدە هێشتا هەر پرسیارەکانی لەسەر مرۆڤ و ژیان تازەن.



    سەرچاوەکان:

    مەرگەساتی شالیر لە وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن.

     

    توێژینەوەکانی هەڕۆڵد بلووم دەربارەی ویلیام شکسپێر.

    گوێگرتنی ئەڵقە لەسەر هەموو ئەپەکانی پادکاست و هەروەها لە تێلگرامی ڕادیۆ کتێب بەردەستە

    .


    پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب


    نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور

    کاوێر: فریا مستەفانژاد

    موزیک:

    [1] koma denge azadi- bejne 

    [2] koma denge azadi-dera sore

    [3] koma denge azadi-serine

    [4] koma denge azadi- tar degrim

    [5] koma denge azadi- kecka mahabadi

    Di Mergesata Şah Lêr de, William Shakespeare ne tenê çîroka padîşahekî dibêje; ew li ser evînê, desthilatê, pîrbûnê, xapandina xwe û bihayê dereng nasîna rastiyê diaxivê.

    Di vê beşa Radyo Kiteb de em bi hev re diçin nav yek ji kûrtirîn û kûrtirîn trajediyên edebiyata cîhanê de; şanoyek ku piştî çar sed salan jî hêştî pirsên wê li ser mirov û jiyanê zindî ne.

    Hûn dikarin vê beşê li ser hemû sepanên podcastan û herwiha li kanala Telegramê ya Radyo Kiteb bibihîzin.

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Sun, 12 Jul 2026 - 32min
  • 29 - ڕادیۆ کتێب 29- ماکبێس

    کتێبی شانۆنامەی تراژێدیای ماکبێس لە نووسینی ویلیام شکسپێرە. ماکبێس چیرۆکی پیاوێکە کە لە سەرەتادا قارەمانی جەنگە، بەڵام تامەزرۆیی بۆ دەسەڵات بە هێواشی دەیکات بە یەکێک لە تاریکترین کارەکتەرەکانی ئەدەبی جیهانی. کارەساتی ماکبێس کە زۆرجار کورتکراوەتەوە بۆ ماکبێس (/məkˈbɛθ/)، ڕێی تێدەچێت بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٦٠٦ نمایشکرابێت. ماکبێس دەربارەی کاریگەریی دەروونیی بەکارهێنانی توندوتیژەکان و زیانبەخشەکانی تەماح و دەسەڵاتی سیاسییە. زانایان پێیان وایە ماکبێس، لە هەموو ئەو شانۆنامانەی کە شکسپیر لە سەردەمی شاجەیمسی یەکەمدا نووسیویەتی، زۆرترین ئاماژە بۆ جەیمس، لەخۆدەگرێت.


    پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێب


    نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور

    کاوێر: فریا مستەفانژاد


    موزیک:

    [1] Nizamettin Arıç - Roboski 

    [2] Adnan kerim- Conim bot

    [3] Nîwe Şewe ,xile derzî 

    [4] Gelo, Arife Amiri







    Trajediya Macbeth ji hêla William Shakespeare ve. Macbeth çîroka zilamekî ye ku di destpêkê de lehengek şer e, lê hesreta wî ya ji bo desthilatdariyê hêdî hêdî wî vediguherîne yek ji karakterên herî tarî yên wêjeya cîhanê. Trajediya Macbeth, ku pir caran bi kurtî Macbeth (/məkˈbɛθ/) tê binavkirin, dibe ku yekem car di Macbeth de hatibe pêşkêşkirin. Li ser bandora psîkolojîk a karanîna tundûtûjiyê û bandorên zirardar ên çavbirçîtî û hêza siyasî ye. Zanyar bawer dikin ku Macbeth ji hemî lîstikên ku Shakespeare di dema padîşah James I de nivîsandiye, herî zêde referansên ji bo James dihewîne

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

    Thu, 18 Jun 2026 - 36min
Show More Episodes