Podcasts by Category

The Diwaxan Podcast

The Diwaxan Podcast

Diwaxan Podcast

پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ ‏کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.

219 - 223#چرا حوسێن: ئەزموونی ٢٢ ساڵ کارکردن | بەڕێوبەری جێبەجێکاری بازرگانی ئاسیاسێڵ!
0:00 / 0:00
1x
  • 219 - 223#چرا حوسێن: ئەزموونی ٢٢ ساڵ کارکردن | بەڕێوبەری جێبەجێکاری بازرگانی ئاسیاسێڵ!

    لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ خاتوو چرا حوسێن بەڕێوبەری جێبەجێکاری بازرگانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، گفتوگۆ دەکەین لەسەر چیرۆک و ئەزموونی کارکردنی بەڕێزیان لە ناو ئاسیاسێڵ و بە گشتی باس لە شێوازی بەڕێوەچوونی کار و پڕۆژەکانیان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا.

    Sat, 29 Aug 2026 - 1h 33min
  • 218 - 222#مامۆستا ئیسماعیل: نهێنی دەرمانە گیاییەکان، کەڵەشاخ و ناوککەوتن، سحری دەرزی ئاژنین!

    لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا اسماعیل موشیر شارەزا لە بواری پزیشکی میلی و سەرۆکی کۆمەڵەی گژوگیاکارانی گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتێک کە مشتومڕی لەسەر ئەویش چارەسەرە بە ڕێگەی سرووشتی وەک کەڵەشاخ و ناوک کەوتن و دەرزی ئاژنین و هتد.. هەروەها باس لە بەکارهێنانی بەرهەمە سرووشتیەکان دەکەین بە شێوازی تەندرووست.

    Sat, 29 Aug 2026 - 1h 39min
  • 217 - نەوشیروان عەبدولڕەحمان: نهێنی مارەکانی کوردستان، ژەهر و سوودەکانی، مار کوشتن زەرەرە! #221

    لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک نەوشیروان عەبدولڕەحمان مارناس و شارەزای مارەکانی کوردستان، باس لە ژیان و جۆری مارەکانی کوردستان دەکەین و چۆن ژەهراوی و بێ ژەهرەکان بناسینەوە و بە گشتی چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین، هەروەها چەندین زانیاری سەیر و نوێ لەبارەی مارەکانەوە ئاشکرا دەکەین.

    Wed, 05 Aug 2026 - 1h 17min
  • 216 - پاراو ئەمین: هونەری خواردنی کوردی، تام و چێژی ڕەسەن, ئەو نهێنییەی هەموو خواردنێك خۆش دەکات! #220

    لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ خاتوو پاراو ئەمین سەپان یەک لە شێفەکانی یەکەمین بڕاندی خواردنی کوردی (تارا ئەمین) باس لە چیرۆکی جەنابیان دەکەین هەر لە سەرەتاکانەوە چۆن هاتنە ناو ئەم بوارە و کاریان کردووە وەک شێفێکی بازرگان و تارا خانی خوشکیشیان لەسەر فێرکاری خواردن هەتا نوێترین کار و پڕۆژەی هەردوو لایان، هەروەها باس لە نهێنی ئامادەکردنی خوانە کوردیە بەتام و چێژەکان دەکەین.

    Wed, 05 Aug 2026 - 1h 40min
  • 215 - هەندرێن وەرتی: پیشەی زێڕنگری، بازاڕی قەیسەری، زێڕ لای من تەنەکەیە! #219

    لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا هەندرێن وەرتی سەرۆکی سەندیکای زێڕنگران و پسپۆڕی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان گفتوگۆ دەکەین دەربارەی چیرۆکی ژیانی جەنابیان کە چۆن لە هەژارییەوە خۆی پێگەیاند و گەیشتووە بەوەی ئێستا، هەروەها باس لە کار و پیشەی زێڕنگری و بازاڕی قەیسەری دەکەیەن، تیشک دەخەینەسەر جۆرەکانی زێڕ و چۆنێتی درووستکردن و مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی و چەندین بابەتی دیکە.

    Wed, 05 Aug 2026 - 1h 29min
Show More Episodes