Filtrar por género

Kurdewar – کوردەوار

Kurdewar – کوردەوار

Diyako Germiani, Moshtaq Feizyabi

"بەخێربێن بۆ کوردەوار! لەم پۆدکاستەدا پێکەوە گەشتێک دەکەین بۆ ناو ڕەنگە ڕەسەنەکانی کلتوور و مێژووی کوردی. لە کوردەوار بە بۆن و جەژن و بابەتە پیرۆز و یادیگەرییە مێژوویییەکانی کوردەواریدا دەچینەوە ئەم حەول دەدین ئەم بۆنانە بەرز رابگرین. لە هەر ئاڵقەیەکدا باس لە بۆنە، هێما، نەزیلە یان بابەتێکی ئەدەبی زارەکی کورد دەکەین تا کولتوور و فۆلکلۆری کوردی باشتر بناسین و پەرە بە هەست و بیری نەتەوەیی هاوبەش بدەین. ... کولتووری کوردی هی هەموومانە، بەو هیوایە بە یارمەتی هەموومان کولتوورەکەمان باشتر بە یەکتری بناسێنین.

4 - 7 Şîn Çon Bu Be 7 Sîn (٧ شین چۆن بوو بە ٧ سین؟)
0:00 / 0:00
1x
  • 4 - 7 Şîn Çon Bu Be 7 Sîn (٧ شین چۆن بوو بە ٧ سین؟)

    7 Şîn Çon Bu Be 7 Sîn (٧ شین چۆن بوو بە ٧ سین؟)


    بەرچاوترین نەریتی جێژنی نەورۆز لەنێو ئێرانییەکان‌دا، راخستن و رازاندنەوەی سفرەی حەوسینە. ئەویش بریتییە لە خوانێک کە شەش خواردمەنیی لەسەر داندراوە و سەرجەمیان بە پیتی "سین" دەست پێ دەکەن.

    بەڵام ئاخۆ حەوسین هیچ پێوەندی بە کوردەوە هەیە؟....


    لە نووسینی تاهیر قاسمی

    خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی

    دیزاین و تکنیک دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی)

    Thu, 13 Mar 2025 - 14min
  • 3 - Çiwarşemme Sûrî (چوارشەممە سووری)

    Çiwarşemme Sûrî (چوارشەممە سووری)

     

    ئاڵقەی دوو - چوارشەممە و چوارشەممە سووری لە هزر و باوەڕە لەمێژینەکانی کوردەواری دا.  - 🔥 خۆشەویستان چوار شەممە سووری نیزیکە و ئێمەش لەم ئاڵقەیەی پۆدکاستی کوردەواردا ئاوڕێکمان داوەتەوە لەو باسە و لە ئەم جەژنە و گرنگییەکەی لە ناو کولتوری کوردیدا ڕووندەکەینەوە.

     

    نووسین: تاھیر قاسەمی 

    دەنگ: دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی) 

    دیزاین: دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی) 

     

    Wed, 05 Mar 2025 - 30min
  • 2 - Zistan (زستان)

    Zistan (زستان)

     

    ئاڵقەی یەک - زستان لە کولتوور و رۆژمێری کوردەواریدا - لە نووسینی تاهیر قاسمی. باس لە زستان و  گرنگی و کاریگەرییەکانی لەسەر بۆنە و جەژنەکانی تر وەک بەڵیندەنان و نەورۆز دەکا.  

    نووسین: تاھیر قاسەمی 

    دەنگ: موشتاق فەیزیابی 

    دیزاین: دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی) 

     

    Thu, 20 Feb 2025 - 31min
  • 1 - Kurdewar (کوردەوار) – Rega Podcast

    "بەخێربێن بۆ کوردەوار! لەم پۆدکاستەدا پێکەوە گەشتێک دەکەین بۆ ناو ڕەنگە ڕەسەنەکانی کلتوور و مێژووی کوردی.  لە کوردەوار بە بۆن و جەژن و بابەتە پیرۆز و یادیگەرییە مێژوویییەکانی کوردەواریدا دەچینەوە و حەول دەدین ئەم بۆنانە بەرز رابگرین. لە هەر ئاڵقەیەکدا باس لە بۆنە، هێما، نەزیلە یان بابەتێکی ئەدەبی زارەکی کورد دەکەین تا کولتوور و فۆلکلۆری کوردی باشتر بناسین و پەرە بە هەست و بیری نەتەوەیی هاوبەش بدەین. ... 

     

     
    "ئەم پۆدکاستە لە لایەن ناوەندی ڕێگا پێشکێشی بیسەران دەکرێ و بەرهەمی هاوبەشی تیمی ڕێگا و نووسەرانی کوردە. وەک سەرەتای ئەم پڕۆژە و ڕێگا دوور و درێژە، سپاسی تاهیر قاسمی و ڕەند زارعی دەکەین کە لە ئامادەکاری بۆ تەوەرەکانی ئەم پڕۆژەیە یارمەتیدەری ناوەندی ڕێگان. هەروەها هەر لێرەوە داوا لە کەسانی شارەزا لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان بە بۆنە و جێژنە کوردییەکان دەکەین تا بۆ هاوکاری و بەشداریکردن لەم پڕۆژەیەدا هاوکارمان بن و پەیوەندیمان پێوە بگرن. ئاڵقەکانی ئەم پۆدکاستە لە لایەن موشتاق فەیزیابی و دیاکۆ گەرمیانی تۆمار دەکرێن و هیوامان وایە لەم ڕێگایەدا هاورێی نوێ ببینیەوە. 
     

     
    "ئاڵقەی یەک - زستان لە کولتوور و رۆژمێری کوردەواریدا - لە نووسینی تاهیر قاسمی. باس لە زستان و  گرنگی و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕووداوە و جەژنەکانی تر وەک بەڵیندەنان و نەورۆز دەکەین. ئەم ئاڵقەیە لە نووسینی تاھیر قاسەمیە و بە دەنگی موشتاق فەیزیابی پێشکەش دەکرێت و هیوادارین مایەی رەزامەندیتان بێ. 

     

    کولتووری کوردی هی هەموومانە، بەو هیوایە بە یارمەتی هەموومان کولتوورەکەمان باشتر بە یەکتری بناسێنین. 
     

    Thu, 20 Feb 2025 - 02min